ئه‌ی ئاوێنه شکاوه‌که‌ی وه‌رزی پایز ..!
چیتر نه‌که‌ی ...!
له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لوولی ...
ئه‌م خۆشه‌ویستیه تازه‌م ..!
درۆ بکه‌ی ..،
نه‌هێڵی با
پرچی ئاڵۆزی هۆنراوه‌م لێ تێک بدا ...!
نه‌هێلی با
بێ ده‌نگی ناو گڵێنه‌کانی گوڵی سوور
بخاته به‌ر زوڵمی ڕه‌هێڵه بارانێ ..
با نیشتیمانم فرمێسکم بۆ هه‌ڵنه‌ڕێژێ
من و نیشتیمانم
وه‌کو دوو بروسک واین
تا دێ لێک دوورتر ده‌که‌وینه‌وه
ئه‌ی جوانترله دڵی خۆم و خۆشەویستتر ...!
ئه‌ی ئه‌و شه‌ونمه ته‌ڕه‌ی
که شه‌وگوێت بۆ ده‌گری تا به‌یانی
وه‌ره با
منیش توێنێتیم بشکێنم
به چاوه نێرگزیه‌کانی نیشتیمان
وه‌ره با ...!
منیش دڵی خۆم خۆش بکه‌م
به پێکه‌نینه‌کانی نیشتیمان
ئه‌ی گه‌رمتر له ناخم
هه‌تا زووه خۆت بکه به باوه‌شی په‌له هه‌ورێ
یان له سه‌ر سنگی
به‌ردێکی ئه‌م نیشتیمانه خاوێنه
سه‌نگه‌رێ دامه‌زرێنه‌و
منیش گیان فیدای تۆم
ئه‌ی غه‌ریبتر له نووسینه‌کانی ئاشقێکی بێ لانه‌واز
ئه‌ی بێ که‌ستر له
هۆنراوه‌یه‌کی گه‌رمی بێ تاسه‌و بێ ئاواز
ئه‌ی وون بووی نێوان ئه‌ستێرکان و
ئه‌ی ئه‌لفو بای ناو هۆنراوه‌و
ئه‌ی پیته‌کانی ڕێزمان ...
ئه‌وڕێگایه‌ی هه‌ڵمده‌گرێ و
ده‌مخاته نێو
پرچی ئاڵۆزی گیا‌و
گوێی گرانی پنچک پنچکی گژه‌وه
من ناتوانم په‌نجه‌کانم له‌گه‌ل خۆمداببه‌م
بۆ سه‌ر که‌ناری ڕوبارێ
من ناتوانم په‌نجه‌کانم بکه‌م به ئه‌ندێشه‌ی شه‌وانم
له ناخمدا گڕێک به‌رده‌وام ده‌سوتێ
شیعرێک ئاگری تێ به‌ر ده‌بێ
هه‌رچی ووشه‌ی زامدار هه‌یه
ماڵ وێرانه‌و دابڕ دابڕ لێک دوور که‌وتوون ..
ئه‌وه بایه و باڵه‌کانم تێک ده‌شکێنێ
هه‌ڕه‌شه‌ی عه‌شق ده‌چێنێ
ئه‌و ڕوباره‌ی هه‌ڵیگرتووم
به‌ره‌و لێژاوی تاڤگه‌دا هه‌نگاو ده‌نێ
گێژه‌لووکه‌ی تۆفان دێت و
په‌ڕی ده‌فته‌ری شیعرێکم ده‌خنکێنی
من باڵدار نیم بفڕ‌م بۆ دیار و نادیارێ
من هه‌ور نیم
هه‌رشوێنێکی که بمه‌وێ بارانم لێ هه‌ڵبوه‌رێ و
فرمێسکم له چاو ببارێ
بانگت ده‌که‌م چاوه‌کانت قه‌ت دامه‌خه و
نه‌که‌ی سه‌رخه‌وێ بشکێنی
دانیشه به‌دیار هۆنراوه‌ی پڕ ئه‌شک وته‌نیاو تاری من
تا ئه‌وکاته‌ی ...!
گوڵی سووری گڵینه‌ی چاوی پڕ شیعرم
لێک ئه‌نێم من به‌یه‌کجاری
ئه‌وساش گوڵم دڵنیا به
جێت ناهێڵم ...به‌یه‌کجاری ...
|